محل تبلیغات شما

وەڵامی دوکتۆر محەمەد قەدەمی 

بۆ مامۆستا جەلال مەلەکشا:٢٥/١/٩٩

 

برام جەلال !

ھیوادارم؛ 

دیسان شاری،سلێمانی؛

وەک چۆن ببوو 

بەدارولمولکی بابانی

لەمەحکوومی عەجەم دەرچێ و

یا شێخ ڕەزا!!

نەبێ تووشی پەشێمانی!

کاوەش ئەمجار؛

لەگەڵ ئەمیری کوڕی من

زوو دەنێرین بە ئاسانی!!

 

Jalal Jalalizadeh:

ولامی شاعێرانی کورد بۆ شێعری مامۆستا مەلەکشا ؛

 

ئاخۆ ئەبێ 

ئەو ڕۆژە بێ

کاوەی کوڕم

جانتای سەفەر کاتە شانی

دەڵاڵانی بەر گاراژی

شاری سنە هاوار بکەن؛

سلێمانی سلێمانی

 

✍ #جەلال مەلەکشا

 

*

 

هاوڕێم  "جەلال "

کاوەی کوڕت ئاگادار کە 

کە "جانتای سەفەری کردە شان"

با نەچێت بۆ سلێمانی

نەکا هەوای "شانزەی ئۆکتۆبر"

ژاراویی کات سییەکانی

بڵێ بچێ بۆ جێژوانی ئاشقانی نیشتمانی

لە سەر شوورەی سووری ئامەد 

سوجدە بەڕێت

بۆ پەلکەی پیرۆزی کچانی کۆبانی

 

✍ #ڕەحیم لوقمانی

 

*

هاوڕێم "جەلال"

ڕێگا مەدە کاوەی کوڕت

بڕوا بەرەو سلێمانی

دەترسم کورد فرۆشەکان

بە ئاسانی،

بێ ڕێز،

سەیری باوەڕی کەن

هێرش بکەنە سەر گیانی!

 

✍#ک.د.ئازاد

*

هاوڕێم "جەلال"

کاوەی کوڕت بگێڕەوە،

دەڵاڵانی بەر دەروازەی کەرکوک،

پڕ بەجانتاکەی

 نیشتمانیان برد بەبوک، 

خەرمانی هەڵدانەوەی پارەن 

گاراژەکانی سلێمانی،

بیگێڕەوە و لێی بپرسە،

ئەرێ کوڕم کەس لەوێ کوردی دەزانی؟

 

✍#ئاوارە

*

هاوڕێم "جەلال"

ڕێگا مەدە کاوەی کوڕت

بڕوا بەرەو سلێمانی!

لەوێ هێشتاش خۆفرۆشەکان

بە ئاشکرا و بە نیهانی

کورد دەفرۆشن؛

بە عەڕەب و بە ئێرانی!

 

✍#هەڵۆی‌قەندیل

____

پارادوكس مناسبتهاي ملي و مذهبي در ايران و بين اقوام دكترمحمدقدمي٧/٨/٩٨(دو كلمه به مناسبت روز كوروش

‍ ‍ ‍ ‍ «ھەر نێرەکەم!!» شێعرێکی نیشتیمانی ھۆنراوەی دوکتۆر محەممەد قەدەمی

چالش حاكميت با كردهاي ايران و اقوام ديگر/به بهانه اظهارات دكترعبدالله رمضان زاده در خصوص فدراليزم/دك

جەلال ,کاوەی ,بۆ ,بە ,مەلەکشا ,مامۆستا ,کوڕتبڕوا بەرەو ,وەڵامی دوکتۆر ,مەدە کاوەی ,ڕێگا مەدە ,و بە ,کاوەی کوڕتبڕوا بەرەو ,مەدە کاوەی کوڕتبڕوا ,مامۆستا جەلال مەلەکشا ,وەڵامی دوکتۆر محەمەد

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین مطالب این وبلاگ

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

متن. عکس استاد رحمت نبی پور درگاه (هنرهای رزمی)